مولیدە ئەهلیەکان کارەبای سلێمانی و ناوچە نزیکەکانیان بڕی بەهۆی دابەزاندنی نرخی ئەمپێری ئەو کارەبایەی مولیدە ئەهلیەکان دەیدەن بە هاوڵاتیان وگرانی نرخی گازەوە، مولیدە ئەهلیەکان کارەبایان لە هاوڵاتیان بڕی.
به‌هۆی دیاریكردنی كرێ و پاره‌ی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می 2017، خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان دوێنێ سێشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌می 2017 گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو چونه به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، ڕایانگه‌یاند" ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه جێبه‌جێی ناكه‌ن و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه 24 كاتژمێر ده‌ده‌نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار".
دوای ئەوەی حکومەت بەدەم داواکەیانەوە نەچوو، ئەمڕۆ چوارشەممە مولیدە ئەهلیەکان کارەبایان بڕی لەناو جەرگەی شاری سلێمانی.
خاوەنی مولیدە ئەهلیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەتی بڕیاری داوە نرخی یەک کاتژمێر دابەزێنێت بۆ ٤٢ دینار، ئەمە لەکاتێکدایە کە یەک لیتر گاز بە ٦٣٠ دینار، ئەوان دەڵێن" با حکومەت گازمان بە نرخێکی نزم بۆ دابین بکات، ئێمەش نرخی کاتژمێری پێدانی کارەبا کەمدەکەینەوە".
تاریق سه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی سلێمانی ڕایگه‌یاند " له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریی خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كان، بڕیارماندا به‌كوژاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانمان و كاره‌باش ناده‌ین به‌هاوڵاتیان".
ئێستا کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی و نوێنەری مولیدە ئەهلیەکان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەو دانەوەی کارەبا بەخەڵك.