وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی لێدوانەکەی دوێنێ عەبادی دەداتەوەو پێیوایە هەموو لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر قسەیەو دەڵێت" ئه‌وه له لێدوانی میدیایی بترازێ، هیچی تر نییه، بۆیه هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و قسانه نه‌ماوه".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه 5/12/2017ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هه‌فتانه‌ییه‌كه‌یدا باسی له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی بڵاوكرده‌وه.
دەقی روونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێم:
عه‌بادی چه‌ندین جاره باسی ئه‌وه ده‌كات گوایه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ریكی وردبوونه‌وه‌ن له لیسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش گوتوومانه حكوومه‌تی فیدراڵ تا ئێستا هیچ لیستێكی له حكوومه‌تی هه‌رێمی داوا نه‌كردووه، بۆیه ئاگادار نین و نازانین ئه‌وانه كام لیستانه‌ن كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بادی خه‌ریكی لێوردبوونه‌وه‌یانه؟! خه‌ڵكی كوردستان ئیتر باش له‌وه تێگه‌یشتووه كه ئه‌وه له لێدوانی میدیایی بترازێ، هیچی تر نییه، بۆیه هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و قسانه نه‌ماوه.
ده‌رباره‌ی بابه‌تی ده‌روازه سنوورییه‌كان و به‌رده‌وامیی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه كه به‌پێی مادده‌ی (114)ی ده‌ستووری عێراق، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدراڵ نییه، به‌ڵكوو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه ڕامانگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه.
هه‌رچی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانیشه، ئه‌وه سزادانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، سزادانی ئه‌و نه‌خۆش و پێشمه‌رگانه‌یه كه له كاتی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان و له عێراق له شه‌ڕی دژی داعشدا بریندار بوون و پێویستییان به چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. سه‌فه‌ركردن له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، یان شاره‌كانی دیكه‌ی عیراقه‌وه هێنده ئاسان نییه وه‌ك عه‌بادی باسی ده‌كات، هه‌م تێچووی سه‌فه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد ده‌كات، هه‌م كاتێكی زۆریان ده‌گرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی هاووڵاتییه‌كی به‌غدا، یان نه‌جه‌ف، یان به‌سرا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له شاره‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕاسته‌وخۆ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، به‌ڵام هاووڵاتییه‌كی هه‌رێم ئه‌و مافه‌ی نییه؟! ئه‌مه كوێی هاووڵاتیبوونه؟!!
ده‌رباره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كه عه‌بادی باسی كردووه، دزه‌یی گوتی: كاتی ئه‌وه‌مان نییه باسی ئه‌و هه‌موو كێشه و كه‌موكوڕیانه بكه‌ین كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بادییه‌وه به‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌ی گرتوون، ئه‌مه بابه‌تی ئێمه نییه و هیچ سوودێكیشی بۆ ئه‌م دۆخه نییه. ده‌رباره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌وه شه‌رعییه‌تی له په‌رله‌مان و گه‌لی كوردستان وه‌رگرتووه و هیچ پێویستییه‌كی به شه‌رعیه‌تپێدانی خه‌ڵكی دیكه نییه، به شێوه‌یه‌كی یاساییش به دوو خولی ته‌شریعی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
دزه‌یی دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه رایگه‌یاندووه، راستگۆیانه و به نیازپاكییه‌وه داوای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵام ناداته‌وه و ته‌نیا له رێگه‌ی میدیا و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌وه ـ بۆ پڕۆپاگه‌نده، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر ـ به‌رده‌وام باسی چاره‌سه‌ر و لێكگه‌یشتن و ده‌ستوور و هاووڵاتیبوون و ئه‌و ده‌سته‌واژانه ده‌كات، عه‌بادییه، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هیچ خزمه‌تێك به دۆخه‌كه ناكات و نابێته هۆی چاره‌سه‌رێكی جددی بۆ كێشه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامیی ناسه‌قامگیری.