قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە کڕینی گۆشتی سەر شەقامەکان و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تیش دەڵێت "ئەو گۆشته جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه و لەناوەرۆکەکەیدا گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاندوه، "ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت سه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكان، به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت".
گۆران قادر دەڵێت "پێشتر ئه‌و گۆشتفرۆشانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ته‌نها له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی ئاژه‌ڵ سه‌رببڕدرێت و ڕێگه‌نادرێت گۆشتفرۆشه‌كان له‌ماڵه‌كانیان ئه‌وكاره بكه‌ن، هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێناكه‌ن، ڕێگه پێدراو نییه".
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ریه‌وه پشكنینان بۆ ئه‌نجامنه‌دراوه‌و دور له‌ڕێنماییه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات، "خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه".