کارەبای سلێمانی ڕایدەگەینێت، بەهۆی رەشەباوە زیانێكی زۆر بەر تۆڕەكانی كارەبا كەوتووەو تیمەكانیان لەتەواوی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی چاكردنەوەی كێشەكانن.
کارەبای سلێمانی لە ئەژماری تایبەتی خۆیان ڕایگەیاند "به‌هۆى ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزى شارى سلێمانى و ده‌ره‌وبه‌رى گرتۆته زیانى زۆر به تۆڕه‌كانى كاره‌با گه‌یشتوه، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى ره‌شه‌باكه، كارمه‌ندنى سیانه‌كانى كاره‌با، به‌رده‌وامن له چاككردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانى كاره‌با".
ئەوەش خراوەتەڕوو، زیانه‌كانیش جگه فیده‌ركانى ناو شار، فیده‌ره‌كانى ده‌ره‌وه شار، له قه‌زاو ناحییه‌كان، له ماوه‌ت، قه‌ڵاچوالان، شاره‌زوور، قه‌راداغ، دوكان، پیره‌مه‌گرون، بازیان، زیانیان پێگه‌یشتوه، كاره‌مه‌نى سیانه‌كانى ئه‌و شوێنه‌ش سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى فیده‌ركان.
باسیش لەوەکراوە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌مى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.