پێشبینی دەکرێت ترامپ و نتنیاهو بکوژرێن

فەلەکیەکی ناسراوی عەرەب پێشبینی دەکات کە ترامپ و نتنیاهو رووبەرووی کوشتن ببنەوە.

فەلەکی عەرەبی ناسراو، ئەحمەد شاهین لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" ترامپی سەرۆکی ئەمەریکاو، بنیامین نتینیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رووبەرووی هەوڵی کوشتن دەبنەوە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی لەسەر گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا بۆ قودس هەیانەو گواستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل بۆ ئەو شارە".

کەناڵی روسیاRtl  بڵاویکردەوە، ئەو گفتوگۆیەی ئەحمەد شاهین، لە چوارچێوەی بەرنامەی 
"صح النوم" دا بووە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل " پاڵپشتی رێکخراوی داعشی تیرۆریستی کردووەو پشتگیری هەموو رووداوە تیرۆریستیەکانی ناوچەکە دەکات".

 ئەو لێدوانەی ئەحمەد شاهین دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا باڵوێزخانەی وڵاتەکەی بگوازێتەوە بۆ قودس و بەمەش دانانانە بەو شارەدا کە ببێتە پایتەختی ئیسرائیل.




PM:09:59:07/12/2017