گەنجێکی کۆڵبەرێکی کورد، بەهۆی بەفرەوە لەسەرما رەقدەبێتەوە

گەنجێکی کۆڵبەری کوردی شاری شنۆ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرە لە چیای " شەترە " رەقدەبێتەوە.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کوردپا کە دوێنێ ٧ ی کانوونی یەکەم بڵاویکردۆتەوە " سەر لە ئێوارەی ١٥ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە شاخی شەترە تووشی با و بۆران بوون و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "ئیدریس بایزیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوری قادر، خەڵکی گوندی "سێنگان" گیانی خۆی لە دەست دا".

ئەو ماڵپەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و کۆڵبەرانی دیکەش کە تووشی سەرمابردووی هاتوون، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

ماڵپەڕەکە وێنەیەکی ئەو گەنجەی بڵاوکردۆتەوە.



AM:10:24:08/12/2017