بەڤیدیۆ.. دنیایەک خەڵک لە خانمە پێشکەشکارێکی ناسراو کۆدەبنەوە

سوهیەر قەیسی بێژەری ناسراوی پێشووی کەناڵی ئەلعەرەبیە سەردانی بەغدا دەکات و ئەو شارە دەوروژێنێت.

سوهەیر کاتێک کە دەچێتە شەقامی ( موتەنەبی ) ئاپۆرایەکی زۆری خەڵک لەدەوری کۆدەبنەوەو وێنەی سێلڤی لەگەڵدا دەگرن، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئاپۆڕای خەڵکەکە هەموو سنورێک دەشکێنێت.

ئەو بێژەرە ناسراوە، لە دایکبووی 1985 شاری بەغدایەو بەرەچەلەك لە کوردانی فەیلیە. زۆربەی کاتەکانی ئەو دەمەی لەعێراقە لەهەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی لەهەولێر بەسەردەبات. ئێستا لەکاناڵی MBC کاری بێژەری دەکات.



سوهەیر قەیسی بەشی پزیشکی دانی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.





PM:12:28:09/12/2017