وێنەیەکی دلێری سەید مەجید هەرا دەنێتەوە

وێنەیەکی دلێری سەید مەجید کە بەقاسەکەی یەکێتی ناسراوە لەگەڵ سامانی سەید عەتار کە خۆی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات پاڵێواروی قەوارەی " حیکەمە " بۆ پاریزگای کەرکوک، هەرا دەنێتەوە.

لەو وێنەیەدا دلێری سەید مەچید کادیری دیارو بەرپرسی دارای یەکێتی دەردەکەوێت لەگەڵ سامانی سەید عەتار کە خۆی وەک کاندیی قەوارەی " حیکمە " بۆ پارێزگای کەرکوک پێشاندا کە لەلایەن عەمار حەکیمەوە سەرۆکایەتی ئەو قەوارەیە دەکرێت، ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە پشکی یەکێتی هەژمار دەکرێت و کاندیدشیان بۆ ئەو پۆستە رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە.

سامانی سەید عەتار پێشتر کادیری پارتی بووە لە شاری رانییە، دواتر بۆتە گۆڕان ماوەیەک لەو حیزبەدا ماوەتەوە، پاشان دەبێتە بە یەكێتی و ماوەیەکیش لە بەرەکانی شەڕی کەرکوک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی دەردەکەوێت.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆلیژی یاسای تەواوکردووەو بۆتە دادوەرێکی نێودەوڵەتی ( لە کاتێکدا هەندێک ناوەند بە دۆکۆمێنتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو کۆلێژی یاسای لە زانکۆی قەلەم تەواو نەکردووە )، لەو چەند مانگێک لەمەوبەر خۆی گەیاندۆتە ماڵی تالەبانی و " گەلاوێژخان " هاوسەری ئیبراهیم ئەحمەدی خەلآت کردووە.

سامانی سەید عەتار ماوەی مانگێک دەبێت خۆی وەک کاندیدی قەوارەکەی حەکیم بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک نمایش دەکات.

 



PM:09:34:09/12/2017