قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدات

قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەسەر بەکارهێنانی چەند دەرمانێکی لەناوبردنی مێروو و دەڵێت "مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەیان لێ دەکرێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بێستون عەلی، سەرۆکی سەرۆكی لیژنەی نوسینگە كشتوكاڵیەكان ڕایگەیاند "یەكێك لەو ماددە مەترسیدارانەی لە دروستكردنی دەرمانی قڕكەردا بەكار دەهێنرێت (ثایپه‌رماثین)ە، و لیژنەكە دەستی بەسەر برێكی زۆر دەرماندا گرتووە كە رێژەیەكی زۆر لەو ماددە ژەهراویە لە پێكهاتەیدا هەیە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق تۆمارنەكراوە، و بەرهەمەكانیان جێی مەترسییە، لەبەرئەمەش قەدەغەكراوە و رێگری لە كڕین و فرۆشتنی دەكرێت.

ناوبراو دەشڵێت: دەرمانەکە بە دوو شێوە مرۆڤ بەكاری دەهێنێت، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەماڵەكاندا وەك دەرمانی لەناوبردنی مێروو، هەروەها بەشێوەیەكی لاوەكی و لەڕێی سەوزەو میوەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، و لەئەگەری بەكارهێنانیشی‌ دەبێتە هۆی لەدەست دانی بەهای خۆراكی بەرهەمەكان و زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.



PM:04:04:10/12/2017