حکومەتی هەرێم بڕی ٣٣% لە فەرماندارەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان دەبڕێت.
میدیای پارتی به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له 670 ملیار دیناره‌وه بۆ 400 ملیار دینار كه‌میكردوه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی نوێی بۆ دابه‌شكردنی موچه له‌ساڵی نوێ داناوه.
بەپێی ئەو پلانە نوێیە پله‌داره‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێژه‌ی له33% موچه‌كانیان كه‌مده‌كرێته‌وه، هەروەها هێزەکانی ئاسایشیش، بەڵام دەستکاری مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی ناکرێت.
هەروەها بڕیاردراوه پێداچونه‌وه به‌موچه‌ی خانه‌نشینانی نایاساییدا بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
پێش رووداوەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و کۆنترۆڵکردنەوەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هه‌نارده‌ی رۆژانەی نه‌وتی هه‌رێم له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووە، ئێستا بووە بە 250 هه‌زار ".