ئێوارەی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر هێزێكی دژه تیرۆری عێراقی له‌ناو شاری كه‌ركووك.
ماڵپەڕی "باس‌نیوز" لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ناو شاری كه‌ركووكه‌وه بڵاویکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به چه‌كی جۆری "ئار پی جی" له ناوچه‌ی شۆراوی شاری كه‌ركووك له هێزێكی دژه تیرۆری عێراقییان داوه و دواتر شه‌ڕه ته‌قه ده‌ستی پێكردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووە هێزه‌كه‌ی دژه تیرۆر له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتییه له كه‌ركووك كه ده‌کەوێته ناوچه‌ی شۆراوی شاره‌كه و تاوه‌كو ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه.