ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لە دوا لێدوانی‌دا، رایگه‌یاند " گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كاته نه‌گه‌یشتنه هیچ رێكه‌وتنێك، بۆیه تا راده‌یه‌ك كێشه‌كه ئاڵۆزتر بوون و گفتوگۆكان وه‌ستان".
ناوابرا لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " دواتر هه‌ندێك براده‌ر له‌ناو یه‌كێتی له گفتوگۆكردن به‌رده‌وام بوون، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه له‌گفتوگۆكردنه‌كان".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ ماڵپەڕی "مه‌ودا" ئاشكرایكرد " به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك به‌رهه‌م باڵانسی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌بێت و باڵانسه‌كه به‌لای هێز و نفوسدا ده‌شكێته‌وه، چونكه به‌رهه‌م ساڵح كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
بەرهەم ساڵح لە دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی و بەتایبەتی هێرۆ ئیبراهیم رووبەرووی کێشە بووەو، ماوەی دوو ساڵە کاری نەکرد و ئیشکانی خۆی سڕکردبوو، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری راگەیاند.