ماوەی پێنج ساڵە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سیتەک لە باکوری سلێمانی تەواوبووە، بەڵام تا ئێستا دابەش نەکراوە بەسەر هاوڵاتیاندا.
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بە پسی راگەیاند " رۆژی 13-12 وه‌ك لیژنه‌ی پلانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی گوندی سیته‌كمان كرد كه خۆی ده‌بینێته‌وه له پێنج سه‌د یه‌كه، كه بۆ كرێنشینان دروستكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆژه‌كه هه‌ر بینایه‌و دروستكراوه، هیچ پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له پرۆژه‌كه‌دا نیغه، وه‌ك قوتابخانه‌و دایه‌نگه‌و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆو كاره‌باو رێگاوبان، كه هه‌موو ئه‌وانه پێویستنی بۆ ژیانی هه‌ر كه‌سێك".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی " كاتی خۆی كه ئه‌مانه له پرۆژه‌كه‌دا نه‌كراوه به‌هۆی بێ پلانی بووه، چونكه ئه‌وكاته حكومه‌تی هه‌رێم له دۆخێكی دارایی باش‌دا بووه، به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه كرێنشینان تائێستا له چاوه‌ڕوانیدان. چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ كرێنشینان دروستكراوه‌و له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستیان پێیه‌تی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ری بۆ پڕۆژه‌كه خسته‌ڕوو" چه‌ند پێشنیارێك خراونه‌ته‌ڕوو كه عه‌مه‌لی نین وه‌ك ئه‌وه‌ی بفرۆشرێته‌وه به كۆمپانیایه‌ك تا برۆژه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكرێت، یاخود بڕه پاره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كان وه‌رگیرێت، ئه‌مه‌ش عه‌مه‌لی نیه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت ده هه‌زار دۆلار له به‌شداربوو وه‌رگیرێت تا پرۆژه‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكه‌یت، ئێمه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین یان ئایا ده‌كرێت پرۆژه‌كه بدرێت به وه‌به‌رهێنێك و ته‌واوی بكات و له به‌رامبه‌ردا له شوێنێكی بازرگانی پارچه زه‌وییه‌كی پێبدرێت ئه‌مه ده‌كرێت بكرێته یه‌كێك له پێشنیازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر بێگومان ئه‌گه‌ر شاره‌وانی هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌دواداچونه‌كانمان درێژه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانكردنه‌وه تا بزانین ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ته‌رخانكردووه چه‌نده، پێموایه به سێ قۆناغ بودجه‌ی بۆ دابینكراوه".
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌و پاره‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه به هه‌ده‌ردراو له قه‌ڵه‌میدا، چونكه له سه‌ره‌تای 2012 ئه‌و پرۆژه‌یه دروستكراوه‌و كه‌س سودی لێنه‌بینیوه. پرۆژه‌كه‌ش له‌ڕووی بیناوه ته‌واوبووه، ته‌نها له‌به‌ر نه‌بوونی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ستنه‌كراوه به دابه‌شكردن.
فه‌ره‌یدون مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیته‌ك له‌باره‌ی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی یه‌كه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی پرۆژه‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت پرۆژه‌كه‌ی جێهێشتووه، دواتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن پرۆژه‌كه‌یان گرته ده‌ست و به‌شێوه جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌وخۆ كاریان له پرۆژه‌كه‌دا كردووه‌و كه‌موكوڕیه‌كانیان چاككرد له‌ڕووی بیناوه، به‌ڵام له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه هیچیان نه‌كرد، هۆكاری ته‌واونه‌كردنی پرۆژه‌كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بووه. هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بووه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه كۆمپانیای جێبه‌جێكار كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیه، نه‌یتوانیوه پرۆژه‌كه ته‌واو بكات.