بەوێنە...خۆپیشاندان لە سلێمانی و بەشێك لە شار و شارۆچكەكان دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا خۆپیشاندان لە سلێمانی و تەقتەق و بە شێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

كەمێك لەمەوبەر هاوڵاتیانی تەقتەق ڕژانە سەر شەقامەكان و  ڕێگای سەرەكی هەولێر ـ كەركوك یان داخستووە.

هاوكات پەیامنێری "سپی" ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی مۆستایان لەبەردەم پەروەردەی خۆرئاوای سلێمانی دەستیپێكرد و داوای دابەشكردنی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

هەر بەهۆی خۆپیشاندانەوە شەقامی سەرەكی سالم لە بەردەم پەروەردەی خۆرئاوای سلێمانی داخراوە.

هاوكات لە قەزای ڕەواندوز هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و داواكاریەكانیان هاوشێوەی خۆپیشاندەرانی سلێمانی و ناوچەكانی دیكەیە كە خۆی لە دابینكردنی موچە و خزمەتگوزاریدا دەبینێتەوە.



AM:09:36:18/12/2017