سەرۆكی پەرلەمان پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كرد و ڕایگەیاند "دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەو دەنگە مەدەنی و ناڕازیەتان و لەگەڵ هاوارو ناڕەزایی ئێوەداین".

یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوەی چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە لە پێگەی تایبەتیەوە نوسینێكی بڵاوكردەوە لەژێر ناوی "پشتیوانی دەنگە ناڕازیی و مەدەنییەكانتانم" و ڕایگەیاندووە "وەك پشتیوانی لە دەنگی ناڕازی و مافخوراوی فەرمانبەران و مامۆستایان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بڕیارماندا وەك سەرۆكی پەرلەمان، دەنگمان بخەینە پاڵ ئەو دەنگە مەدەنی و ناڕازیتان و بێینە شەقام و لەگەڵ هاوارو ناڕەزایی ئێوەدا بەم دەسەڵاتە شكست خواردووە بڵێین ئێوە هۆكاری ماڵوێرانی و هەمو ئەو تەنگەژانەن كە ڕووبەڕووی وڵاتێكی پڕ لە خێر و بێر بووەتەوە".

سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت "ئێوە هۆكار دۆڕانی نیوەی خاكی كوردستانن، ئێوە هۆكاریی بەتاڵبردنی نەوت و سەروەت وسامانی ئەم وڵاتەن"

ڕاشیگەیاندووە "دەنگم لەگەڵ دەنگتاندایە. تكایە با هەمومان بە ئارامی و بە رێگەی مەدەنی و شارستانی گوزارشت لە دەنگی نارازیمان بكەین".



PM:01:02:18/12/2017