خۆپیشاندەرانی سلێمانی بەرەو لقی چواری پارتی دەڕۆن

دوای ئەوەی چوونە سەرای ئازادی بەشیك لەخۆپیشاندەران جارێكیتر گەڕانەوە و ویستیان بچنە بەردەم بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی كانونی یەكەمی 2017 بەشیك لەخۆپیشاندەرانی سەرای سلێمانی بەرەو لقی چواری پارتی بەڕێكەوتن.

پەیامنێری "سپی" لەناو خۆپیشاندانەكەوە ڕایگەیاند "لە شەقامی مەولەوی گرژی لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەراندا درووستبووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە گازی فرمێسكڕێژ و تەقە بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەكرێت.

وتیشی "لەئێستادا دیار نیە كێ سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكات و خۆپیشاندەرانیش سورن لەسەر ئەوەی بڕۆن بەرەو لقی چوار و بەرد دەگرنە هێزە ئەمنییەكان".
                            
                        



PM:01:56:18/12/2017