خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی حاجیاوا

خۆپیشاندان لە حاجیاوا بەردەوامە و خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بەرشێوەبەرایەتی ناحیەی حاجیاوا.

پەیامنێری "سپی" لە حاجیاواوە ڕایگەیاند كەمێك لەمەوبەر ژمارەیەكی زۆر خۆپیشاندەر هەڵیانكوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی حاجیاوا و شوشەی پەنجەرەكانی شكێنراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران كراوە بەڵام بەشێك لە خۆپیشاندەران لە ئێستادا هەوڵی ئەوە دەدەن بچنە ناو بارەگای یەكێتی یەكگرتووەوە

ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای سەرەكی رشانیە دووكان داخراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ناحیەی پیرەمەگرون خۆپیشاندان بەردەوامە و دوای ئەوەی بارەگای ناوچەی پارتیان لە ناحیەكە سوتاند ئاسایشی پیرەمەگروون و مەكۆی گۆڕانیش سوتێندرا.



PM:03:08:18/12/2017