ماسکیرانۆ ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە کردوو یانە نوێیەکەی دۆزییەوە


خافێر ماسکیرانۆی بەرگریکاری بە توانای یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتاییداوەو یانەی داهاتووی خۆی دیاری کردوو پەیوەندی بە خولی یانەکانی وڵاتی چینەوە دەکات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، ماسکیرانۆ بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی هیبی چینیەوە بکات و لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو بەرەسمی بچێتە ئەو یانەیە.

نرخی چوونیشی نزیکەی ١٠ ملیۆن یۆرۆیە.

ماسکیرانۆ ئێستا لە بەرشەلۆنە سەرەکی نیەو یەدەکی ئۆمتیتی بەرگریکاری بە توانای فەرەنسی یانەکەیەو ئەمەش وای لێ کردووە کە لە بەرشەلۆنە بڕوات.



PM:09:51:18/12/2017