دوای سوتانی بینای قایمقامیەت بارەگای پارتی لە كۆیە سوتێندرا.
پەیامنێری "سپی" لە شاری كۆیەوە ڕایگەیاند "دوای ئەوەی خۆپیشاندەران بینای قایمقامیەتی كۆیەیان سوتان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان بەرەو بارەگای پارتی گۆڕی و ئەویش سوتێندرا.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەک رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاککردنی خزمەتگوزاریەکان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و دژایەتیکردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دروشمی رووخانی ئەم حکومەتەش یەکێکە لەداواکارییەکانی تری خۆپیشاندەر.