لقی 11ی پارتی لە رانیە سوتێنرا

ئێوارەی ئەمرۆ خۆپیشاندەرانی شاری رانیە هێرشیان كردەسەر لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رانیە‌و ئاگریان تێبەردا.

پەیامنێری سپی لە دەڤەری پشدەر بە سپی راگەیاند: پاش ئەوەی لەخۆپیشاندانەكەی ئەمرۆ ژمارەیەك خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا‌و ، سێ لەو خۆپیشاندەرانە لەبەردەم لقی 11 كوژران، ئێوارەی ئەمرۆ خۆپیشاندەران هێرشیان كردەسەر لقەكە‌و ئاگریان تێبەردا.

پەیامنێرەكەی سپی وتیشی زیاتر 4 كاتژمێر خۆپیشاندەران شەڕیان لەگەڵ پاسەوانەكانی لقە كردوە‌و لە ئەنجامدا چوار لەخۆپیشاندەران گیانیان لەدەستداوە‌و زیاتر لە 15 كەسیش برینداربوون.




PM:08:02:19/12/2017