بەبڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵی NRT داخرا، هاوکات لەگەڵ ئەو کەناڵەدا، رێگاش کە کەناڵی حیزبی شیوعیە لە هەمان کاتدا داخرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2017 به بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه په‌خشی ئاسمانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگیرا، هاوکات کەناڵی رێگاش داخرا، هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه به ماڵپەڕی دواڕۆژی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌مان فریكوێسنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی-یه، بۆیه راگرتنی په‌خش ئێمه‌شی گرتوه‌ته‌وه.
هەروەها وتیشی، "له‌رێی لیژنه‌ی هونه‌ریمانه‌وه له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه".
ئێوارەی ئەمڕۆ کەناڵی ئێن ئارتی لەسەر داوای داواکاری گشتی بەبیانووی ئەوەی دەوری هەیە لە هاندانی توندتیژی دا بۆ ماوەی هەفتەیەک داخرا.