لە دادگای فیدراڵی داوای یاسای لەسەر نێچیرڤان بارزانی تۆمار دەكرێت

داواكاری گشتی پێشووی سلێمانی و بەفەرمی داوای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆماركرد و داواكە تایبەتە بە موچەی فەرمانبەران.

 بەگوێرەی ئەو نوسراوەی كە بۆ "سپی میدیا" نێردراوە دادوەر ناز نوری عارف سەرۆكی پێشووی داواكاری گشتی سلێمانی لەپێی مادەی 14 لە دادگای فیدڕالی داوای یاسایی لە دژی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆماركردووە.

لەو بارەیەوە دادوەر ناز نوری عارف، كە لە ڕووداوەكانی 17ی شوباتدا دەستی لە پۆستی داواكاری گشتی سلێمانی كێشایەوە لەبەر پێشێلکاری ئەو دەمە دژی مافەکانی مرۆڤ، بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئەو داوایە تایبەتە بەوەی كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نایاسایی موچەی فەرمانبەرانی كەم كردۆتەوە و، بە 50 ڕۆژ جارێک چارەكە موچەیەك دەدات كە ئەمە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە".

ئەو دادوەرە وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات " ئەو وەک تاك ئەو داوایەی تۆماركردووە هیوادارە كە سەرۆكی داواكاری گشتی ئێستا هەستێت بە تۆماركردنی داوا لەبری هەموو فەرمانبەران و خانەنشینان بەپێی هەمان یاسا كە بە وتەی ئەو "ئەركی داواكاری گشتیە ئەو کارە ئەنجام بدات".

دوو ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی دەرکردووە، سەرباری ئەوەش ناتوانێت پابەند بێت بەو چارەکە مووچەیەی دەیدات بە خانەنشینیان و هەر ٥٠ رۆژ جارێک مووچەی خانەنشینان دەدات.
دەقی داواکە..



PM:12:58:20/12/2017