بەرەی داكۆكی لەخەڵك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەرەی داكۆكیكردن لەخەڵك لەرانیە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای ڕادەستكردنی بكوژانی خۆپیشاندەران دەكات.

دوای توندوتیژیەكانی ئەمڕۆ و بەردەوامی خۆپیشاندان بەرەی داكۆكیكردن لەخەڵك لەرانیە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا چەند خاڵێكی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بەرەی داكۆكیكردن لەخەڵك لەرانیە

بۆ ڕای گشتی وكۆمەڵانی  خەڵكی كوردستان وهاوشاریانی ئەزیز:

دوای ئەوەی خۆپێشاندانەكانی ئەمڕۆی شاری ڕانیە گرژی دروست بوو وە خوێنی چەندین هاوشاری بە دەستی چەكدارانی یەكێتی و پارتی و ئاسایش ڕژا بۆڕێگری زیاتر لە خوێن ڕشتن داوادەكەین:

١ .چوونە دەرەوەی هێزە چەكدارە تایبەتەكان و هێزە حیزبیەكان.
۲ـدەست لەكاركێشانەوەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قایمقامی ڕانیە چونكە لاواز بوون لە ئیدارەدانی ئەمڕۆ بۆ چركەیەك نەهاتن گوێ لە دەنگی خەڵكی ناڕازی بگرن.
۳ـ هەمو و ئەوانەی دەستین چووە خوێنی هاونیشتیمانیان دادگایی بكرێن
٤ـ هەرچی زووە ئەو كابینە فاشیلە ئیعلانی هەڵوەشاندنەوە بكات.
٥ـپێكهێنانی پشتێنەیەكی هەمەهەنگی لە خەلك و پۆلیس

بەرەی داكۆكی لە مافی خەڵك



PM:01:54:20/12/2017