ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕتی بە بڕیاری کێ بووە؟
بە بەڵگەوە ئاشکرادەکرێت"

وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی دەکاتەوە ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕتی پەیوەندی پارێزگاری سلێمانیەوە هەبێت و ڕایدەگەیەنێت "بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری بووە".


لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە نوسینگەی وەزیری ڕۆشنبیری بڵاویکردۆتەوە و وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تیایدا هاتووە "ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە 5002 لە ڕێکەوتی 2017/12/19 سەبارەت بە ڕاگرنی پەخشی ئێ ئاڕتی هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندی بە هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانیەوە نیە و بە بەیاری بەڕێز وەزیر بووە".

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە کە بڕیارەکە "بۆ ڕێگریکردن بووە لە پشێوی بۆ پابەندبوونی کەناڵەکانە بە ئیتیکی کاری میدیایی".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو فەرمانێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکرایەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو "داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕتی لەسەر داوای هەڤاڵ ئەبووبەکر بووە".



PM:06:58:20/12/2017