به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی گشتی، هێزی زێره‌ڤانی هاتۆته سلێمانی و له شه‌قامه‌كاندا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 21ی کانوونی دووەمی 2017، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، هێزی زێره‌ڤانی هاتۆته سلێمانی و له شه‌قامه‌كاندا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئه‌و هێزه‌ی گه‌یشتۆته سلێمانی بۆ پاراستنی باره‌گاكانی پارتی نییه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه چه‌ند رۆژێكه له سلێمانی بارودۆخ ناله‌باره".
وتیشی "چه‌ندین داموده‌زگای هه‌رێم سوتێنراون و له كۆیه ئه‌رشیفی 300 ساڵ له‌ناوبراوه".
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سلێمانی له‌په‌یوه‌ندیدان.