عارف ته‌یفور، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی رایگەیاند" حزبه‌كه‌ی بڕیاریی داوه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیان بگۆڕێت و كه‌سێكی تریش له شوێنی به‌رپرسی لقی شێخان دیاریی ده‌كات".
عارف تەیفوور ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی میحوەری خازر بە میدیایەكانی حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندووه " بڕیار لە دانانی كەمال كەركووكی لە شوێنی سەلاح دەلۆ وەك بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیان دراوە و هاوكات لە شوێنی شەهید واحید باكۆزی بەرپرسی پێشووی لقی شێخان، قادر قاچاغ دەستبەكار دەبێ".
ئەو گۆڕانکاریە لە کاتێکدا لە ١٦ تشرینی یەکەمەوە کورد کەرکوک و هەموو ناوچە جێناکۆکەکانی لەدەستداوە، هەروەها لەم کاتەشدا خۆپیشاندان زۆرێک لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیانی گرتۆتەوە.