وتەبێژی حکومەت: هەرکەس بیەوێت لە هەولێر دەتوانێت خۆپیشاندان بکات

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە كە رێگری كرابێت لەوەی لە شاری هەولێر خۆپیشاندان بكرێت و دەڵێت "ئەگەر یەکێک خوازیاری خۆپـیشاندان بێت دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات و لە لایەن پارێزگارەوە ڕێگای پـێدەدرێت".


سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریكا، ڕەتیکردەوە ڕێگری کرابێت لە هەولێر و دهۆك خۆپیشاندان بكرێت و وتی "ئەگەر یەکێک خوازیاری خۆپـیشاندان بێت دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات و لە لایەن پارێزگارەوە ڕێگای پـێدەدرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی هێمن مامەند یەكێك لە چالاكە مەدەنییەكانی هەولێر رایگەیاند كە دوو کارمەندی ئاسایش بەناوی بەرپرسێکی باڵای ئاسایش هاتنە پرسەی ئامۆژنم  و پێیان راگەیاندم ئەگەر خۆپیشاندان  بکەیت خۆت و بنەماڵەکەت ئاودیوی دێگەڵە دەکەین".

دواتریش چەند چالاكوانێك بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان داوای مۆڵەتیان لە پارێزگا كرد دواتر بەگوێرەی زانیاریەکان لەژێر هەڕەشەدا ئاسایشدا لە بڕیارەکەیان پاشگەز بوونەوە.



PM:09:57:22/12/2017