داعش دەستی بە تۆپبارانی شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شاری خانەقین كرد و تا ئێستا نەزاندراوە هیچ زیانێكی گیانی هەبووبێت.
محەمەد نارێنی،د بەرپرسی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتی بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند داعش لە کاتژمێر شەشەوە زیاتر لە 7 گوللە هاوەنی ئاڕاستەی شارەدێی قەرەتەپە کردووە و وتیشی "هەموو گوللە هاوەنەکان لە خواروی شار کەوتوونەتە خوارەوە و بەر ماڵی کەس نەکەوتوون و هیچ زیانێکی مادی گیانیان نەزاندراوە".
نارێنی ئاشکراشی کرد بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە شەر لە نێوان حەشدی شەعبی و داعش دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستەش بەردەوامە.
سەبارەت بەو شوێنەی داعش لێیەوە تۆپبارانی قەرەتەپە دەکات، ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند سەرچاوەی توپبارانەکەی داعش نزیک گوندی خەڵاوییەیە لە نزیک دەریاچەی حەمرین کە ماوەیەکی زۆرە داعشی لێیە.