له‌ساحه‌ی ته‌حریری شاره‌كه سه‌دان هاوڵاتی شاری به‌غدا خۆپیشاندانێكیان بۆ پاڵپشتی له‌خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌روبه‌ری ئه‌نجامدا.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانکردەوە پاشینوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌دان هاوڵاتی شاری به‌غدا له‌ساحه‌ی ته‌حریر خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، كه دروشمی خۆپیشانده‌ران پاڵپشتی بوو بۆ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هاوكات خۆپیشانده‌ران داوای دادگایكردنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سپایكه‌ر‌و سقلاوییه‌یان ده‌كرد.
ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندان لە هەندێک ناوچەی هەرێم بەردەوامە و هێزێکی سەربازیی زۆریش بە چەکی قورسەوە هێنراونەتە شارەکان و بەهۆی تەقەی بارەگا حزبیەکانیشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون