سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جارێكى دیكه كۆتاییهاتنى جه‌نگى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشى راگه‌یاند، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "جه‌نگى دژ به گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستى پێكرد".
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 ى کانونی یەکەمی 2017 له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند "جه‌نگى داعش كۆتاییهات، جه‌نگى دژ به گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستى پێكرد".
عه‌بادى باسى له‌وه‌شكرد "رێگه ناده‌ین گه‌نده‌ڵى سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌ناوببات و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش و هاوشێوه‌كانیشی ناده‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوویى و ته‌بایى نێو عێراقییه‌كان نه‌پارێزین، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ده‌ستده‌ده‌ین".