تەرمی سێ هاوڵاتی کورد کە خەڵکی گوندێکی نزیک پردێن و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون، دۆزرانەوە.
ئەو سێ هاوڵاتییە کە دانیشتووی گوندی ( قەرە عەربەت )ی سەر بەقەزای دووبزە سێ هەفتە لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسنوری گوندی (شانشین)ـی سەر بەناحیەی پردێ لەلایەن خەڵکی گوندەکانی (یارمجە، کەڵوڕ، شانشین) وچەکدارانی سوپای عێراق تهرمهكانیان دۆزرانەوە و شوێنهواری ئهشكهنجه و گولهبارانكردن به جهستهیانهوه دیاره.
ئهو سێ هاوڵاتییە ناوهكانیان (هیوا ژەنگن، کۆسرەت، فریاد) لەگوندی (قەرە عەربەت)ـی سەر بەقەزای دووبز رفێندرابوون.