شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازاد کرا

سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید بەکەفالەتی `١٠ ملیۆن دینار ئازاد کرا.

د. شێرکۆ حەمەئەمین بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لەسێمانی بە سپی راگەیاند" کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید بەکەفالەت لە زیندان ئازاد کرا".

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرای کرد کە ناوبراو بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار ئازاد کراوە.

شێرکۆ حەمە ئەمین وتیشی" هەر لەیەکەم رۆژی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە، پەرلەمانتارانی لیستە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەهەوڵدابووین لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی و ئاسایش گشتی و بەرپرسانی هەردوو دەزگاکە تا ناوبراو ئازاد بکەن".

پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بۆ کێسەکەی شاسوار عەبدولواحید کردو وتی" ئەو کەیسە کرا بە سیاسی، دەستگیرکردنەکەی ناوبراو زۆرێک لە چالاکوانان یاسایی نەبووە".




PM:02:02:27/12/2017