شاسوار عه‌بدولواحید دوای ئازادکردنی ڕایگه‌یاند "دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە جاران زیاتر هەوڵ دەدەین و بە ورەیەکی زیاتر و ئیرادەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبین".
له په‌یامێکیدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه شاسوار عه‌بدولواحید دوای ئازادبوونی ده‌ڵێت "زۆر سوپاس بۆ ئەحواڵپرسین و خەمخۆریتان , سوپاس بۆ هەڵوێستان, سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی داواکارانی مافی هاوڵاتیان و هەروەها هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت "ڕێز و حورمەتی بێ پایەنم هەیە بۆ هەموو دەستگیراوەکان و هیوادارم هیچ کام لەم دژایەتی و فشارانە کەسمان سارد نەکاتەوە و دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە جاران زیاتر هەوڵ دەدەین و بە ورەیەکی زیاتر و ئیرادەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردووه ئه‌مشه‌و کاتژمێر ٩ ڕاستەوخۆ لە په‌یجه‌که‌یه‌وه وه‌ڵامی هاوڵاتیان ده‌ده‌مه‌وه، ده‌شڵێت "بمبورن ئەگەر ئێستا نەتوانم وەڵامی کۆمێنتەکانتان بدەمەوە, بەهۆی قەرەباڵغی و میوانێکی زۆرەوە".
ڕۆژی 19 ی ئه‌م مانگه، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکرا و ئه‌مڕۆش به که‌فاله‌ت ئازاد کرا.