بڕیاره له‌دوای سه‌ری ساڵی نوێ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆببێته‌وه‌و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی بدات، له‌نێوانیاندا كێشه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح دەدات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ميديايى حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه "له‌دوای سه‌ری ساڵی نوێوه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئجومەنی ناوەند وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌باره‌ی دروستبوونی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌درێت كه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هێشتا له‌ناو یه‌كێتی دا ماوه‌و وازنامه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كه نه‌یویستووە ناوی بهێنرێت دەڵێت "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ناو یه‌كێتی دا قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ژێر ناوێكی دیاریكراو دروستبكات و ئه‌و كاره‌شی د. به‌هه‌رهه‌م ساڵح كردویه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌كێتی دا بمێنێته‌وه پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتییه".
ئه‌مڕۆ 27-12-2017 هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و به‌پێی یاسای پارته سیاسییه‌كانی ژماره 36 ی ساڵی 2015 ، به‌ژماره 167 مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌رگرت.