گرێبەستی پشکنین بارهەڵگرەکانی مەرزی باشماخ لە کۆمپانیایەک وەردەگیرێتەوە

داواکاری گشتی گرێبەستی کاری پشکنینی پێشوەختەی کۆمپانیای ڕەزگە هەڵدەوەشێنێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "ئەو گرێبەستانە بەهەداردانی سامانی گشتیە".


د.شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند دوای ئەوەی ڕۆژی ۲٠۱۷/۱۲/۱۱ دۆسیەی گرێبەستی پشکنینی پێشوەختەی دەروازەی باشماخ، کەدراوە بەکۆمپانیای ڕەزگە، دامانە داواکاری گشتی بەسوپاس و دەست خۆشیەوە نوسراوی فەرمییان بۆ جێگرایەی داواکاری پێنجوێن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ناردوە،کە هیچ بارێک نەدەنە ئەو کۆمپانیایە بۆ پشکنین، چونکە گرێبەستەکە نایاساییە و بەهەدەردانی داهاتی گشتیە".

ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات داواکاری گشتی هەولێر و دهۆکیش هەمان ڕێکار بۆ دەروازەکانی سنوری هەولێر و دهۆک بگرنەبەر و دەڵێت " ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچون و چاودێری".



PM:09:54:28/12/2017