بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زیانەکانی فڕۆکەخانەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت "لەسێ مانگدا بڕی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار زیان بەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کەوتووە".
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە "به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زیانێكی گه‌وره به‌رفڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه كه‌وتووه كه‌كار له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌كه‌ن".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژانه نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ هه‌زار دۆلار زیان بەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کەوتووە، کە بە كۆی ئه‌و سێ مانگه دەکاتە نزیكه‌ی سێ ملیۆن پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار.
ڕاشیگەیاندووە، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاكێجه سزایه بووه كه‌حكومه‌تی عیراقی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاندی لەدوای ڕیفراندۆمەوە، سەرەڕای هەوڵەکانیش بۆ کردنەوەیان تا ئێستا سودیان نەبووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا تا کۆتایی مانگی دووی ساڵی داهاتوو ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان درێژبکرێتەوە.