سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و دەڵێت "هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غداد و هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه".
ماڵپەری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا لە نامەکەیدا نووسیویەتی "پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدراڵ و دیموكراتدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراقى ٢٠٠٥".
وتووشیەتی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هان ده‌ده‌ن دیالۆگ بكه‌ن و هاوكاری یەکتربن.
لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەرێم و عێراق، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەڵێت "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر ڕازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له ڕووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ ڕزگاركردنى دوایین ئه‌و شارانە‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سه‌قامگیریى ناوچه ئازادكراوه‌كان فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان و پێشگیرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، ئیتالیا که ڕاهێنان به هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا ده‌مێنێته‌وه.