بەم شێوەیە چارەسەری هەڵامەت و پەتا بکە
وەک دەزانین لە وەرزی سەرمادا زۆر توشی هەڵامەت دەلابیت، ئەمەش ناتوانرێت بە دەرمان چارەسەر بکرێت. هەربۆیە ئەگەر دەتەوێت چارەسەری هەڵامەت بکەی ئەوا ئەم ڕێگا ئاسانە بەکار بهێنە.
- پیاز: پیاز یەکێکە لەوخواردنانەی کە دژە هەوکردنە هەروەها دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ کێشەکانی گەدە، گەروو، ڕیخۆڵەکانیش. خواردنی پیاز چارەسەری کۆکە دەکات و هەوەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەموو ئەو ڤایرۆسانەی کە هۆکارن بە توشبون بە هەڵامەت لەبەر ئەوەی پیاز سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
ئامادە کردن:
- نیو پیاز
- شەربەتی لیمۆ
- دوکەوچک هەنگوینی ئەسڵی
- دوو پەرداخ ئاو
پیازەکە لەت بکە بۆماوەی ١٥ خولەک بیکوڵێنە دواتر دایبنێ بۆ ماوەی ٥ خولەک پاشان هەنگوین و ئاوی لیمۆکەی تێبکە بەجوانی تێکەڵی بکە. هەموو ڕۆژێ ٢-٣ کەوچکی لێبخۆ هەتا باش دەبیت.
سەرچاوە : Natural Remedies
وە:هە-ف
PM:09:31:29/12/2017