لە سلێمانی ئاسایش لەبەردەم بارەگای کۆمەڵە بۆمبێکی تەقاندەوە

لە زڕگوێزەلە لە باشووری شاری سلێمانی لەو بومبانەی لەبەردەم بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی چێنرابوو ئاسایش بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێکیان تەقاندەوە.  

سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەوە بە سپی راگەیاند" لەو دوو مینەی چێنرابوون بۆ پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئاسایش پێش کەمێک لەمەوبەر بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەیان، بۆمبێکیان تەقاندەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠ ی کانوونی یەکەم لە کاتی خۆ ئامادەکردندا بۆ مەراسیمی سەری ساڵ دوو بۆمب لەبەردەم بارەگای کۆمەڵەی شەۆڕشگێرانی زەحمەتکێشان چێنرابوو، هەر زوو ئاسایش و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە ئاشکرایان کردو، ئاسایش دەستیان بە پووچەڵکردنەوەی دوو بۆمبەکە کرد.

تا ئێستا نازانرێت ئەو بۆمبانە کێ چاندوونی، بەلآم ئاماژە سەرەتاییەکان ئەو کارە بە دەستی ئێران دەزانن. 



PM:08:24:30/12/2017