یەکگرتوو: ٦١٥ هەزار دەنگدەری ساختە لەنێو ناوی دەنگدەراندا هەیە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند " ٦١٥ هەزار دەنگدەر ساختە لەنێو لیستی دەنگدەراندا هەیە".

میدیای یەکگرتوو لە زاری بەهزاد زێباری بڵاویکردەوە، لەپەرلەمانی كوردستان بەپێ داتاو زانیاریانەی لەبەر دەستی ئێمەدایە تۆماری دەنگدەران (615) هەزار دەنگی ساختەی تێدایە كە دەكات (30) كورسی پەرلەمانی بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەكەم : ئەم خشتەیە خوارەوە ژمارەی دەنگدەرو دەنگی دروست ئەوانەی دەنگی داوەو ژمارەی دانیشتوان هەرێم بۆ هەر ساڵێك هەروەها ژمارەی زیادبووی دەنگدەران بۆ هەر ساڵێك دیاری دەكات.
ساڵ و ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووەو ژمارەی ئەوانەشی دەنگیان داوە
١٩٩٢ - ١٢١٤٠٠٠ - ٩٧١٤٥٣ 
٢٠٠٥ - ٢١٩٢٣٩٧ - ١٧٥٣٩١٨
٢٠٠٩ - ٢٣٤٥٢٤٥ - ١٨٧٦١٩٦
٢٠١٣ - ٢٤٧١٠٠٠ - ١٩٧٠٣١٧
٢٠١٤ ٢٦٧٣٠٠٠ - ٢١٦١٠٣٨
٢٠١٧ - ٣٢٥٠٠٠٠
دووەم : بەپێی زانیاری وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی ٢٠١٢
ژمارەی دانیشتوان هەرێمی كوردستان (٥٣٠٠٠٠٠) پێنچ ملیۆن و سێ سەد هەزار كەس بووە بەپێ سەر ژمێریاری كە لەلایەن حكومەتی هەرێم ئەنجامدرابوو، ٤٥٠٠٠٠٠ چوار ملیۆن و پێنچ سەد هەزار كەس بووە بەپێ پسولەی خۆراك (وەزارەتی بازرگانی) جیاوازی لە نێوان هەردوو سەر ژمێریاری (٨٠٠٠٠٠) هەشت سەد هەزار كەس بووە، ئەگەر تێكرای هەردوو سەر ژمێریاری وەرگرین دانیشتوانی هەرێم لە ساڵی (٢٠١٢).
٤٩٠٠٠٠٠ چوار ملیۆن و نۆ سەد هەزار كەس بووە.
تێكرای گەشەكردنی مروڤی لە هەرێم (٢،٧%) ساڵانە واتە بەپێ هەردوو پێوەری سەرەوە ئێستا لە كۆتایی ساڵی (٢٠١٧) تێكڕای دانیشتوانی هەرێم. 
٥٧٣٢٠٠٠ پێنچ ملیون وحەوت سەد و سی و دو ھزار كەس مزەندە دەكرێت.
و ئەگەر سەر ژمێریاری سالی ٢٠١٢ بكەینە بنەما ،لە سالی ٢٠١٣دانیشتوانی ھەرێم ٥٤٤٨٠٠٠پێنچ ملیون وچوار سەد وچل و ھەشت ھزار كەس بوە و ژمارەی ئەوانەی مافی دەنكدانیان ھەبوە ٢٤٧١٠٠٠ 
كەس بوە واتە رێژەی دەنگدەران لە ژمارەی دانیشتوان ٤٥% و بۆ سالانی تر بە ھەمان شێوە لە بەینی ٤٥ و٤٩ % واتە تیكرای رێژەی دەنگدەر بۆ ژمارەی دانیشتوان ٤٧% مەزەندەكرێت، و ئەمەش لە گەل رێژەی گەشەكردنی مروی لە ھەرێم یەك دەگریتەوە كە لە بەینی ٢،٥ و ٢،٨ % كە تیكرای ٢،٧% دەكەت ھەر وەك چون لە سەرەوە ئاماژە مان پێكردوە ، بویە ٤٧% لە ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم لە 
٢٥٨٠٠٠٠. دو ملیون و پێنج سەد و ھەشتا ھزار دەنگدەر .
ئەمەش بە جیاوازی شەش سەدو حەفتا ھزار دەنگدەر لە گەل ئەوەی ئیستا لە توماری دەنگدەران ھەیە كە سێ ملیون و دوسەد و پێنجا ھزارە.
سێھەم :- ئەگەر بە وەردی شروڤەیەك بۆ خشتەی سەرەوە بكەین زیادبونەكی نائاسی رویداوە لە ژمارەی دەنگدەران لە سالانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٠٥ كە سالانە ٧٥ ھزار كەس زیاد بوە 
و دەبوایە ژمارەی زیادبوی دەنگدەر لەم ماوەیە سالانە لە ٥٥ ھزار زیاتر نەبوایە،
ولە سالی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ ٩٧٩ ھزار دەنگدەر زیاد بوە سالانە ١٩٤٧٥٠ كەس زیاد بوە!! .و تەنیا لە حەوت مانگی بەینی ھەلبژاردێنی سالی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ 
٢٠٢ ھزار دەنگدەر زیاد بوە وئەمەش ژمارەیەكی زور زورە ، ودەبوایە ژمارەی زیادەی دەنگدەران سالانە لە٨٥ ھزار كەس زیاتر نەبوایە، چونكە بە پێ ئەم معادلەیە ژمارەی زیادبوی دەنگدەر ئەژمار بكەین
ژمارەی زیاد بوی دەنگدەر بو نمونە لە سالی ٢٠١٧ = ژمارەی زیادبوی دانیشتوان پێش ١٨ سالە واتە ١٩٩٩ - ژمارە مردوانی سالی ٢٠١٧ 
واتە ژ. زیادبوی ٢٠١٧=٨٢ھزار- ٢٢ھزار = ٦٠ھزار.
و ئەگەر تیكرای زیادبوی دەنگدەران بە ٨٥ھزاریش ئەژمار بكەین ، ژمارەی دەنگدەران لە كوتای ٢٠١٧ دەبیت لە دو ملیون وچوار سەد ھزار و نوەت كەس تێپەر نەكەت، واتە بە جاوازی حەوت سەد و شەست ھزار دەنگدەر بە بەراورد لە توماری ئیستایە كە سێ ملون و دو سەد و پەنجا ھزار دەنگدەرە.
ئەنجام :-
بە پێ خشتەی دەنگدەران وەك ئاماژە مان پێكرد و بە پێ شروڤە زانستی و داتای وزانیاری فەرمی ھەرێم،بە كێمی ٦١٥ھزار دەنگدەری ساختە لە توماری دەنگدەران دا ھەیە كە دەكات ٣٠ كورسی پەرلەمان .
بویە پێ ویستە كومسیونی بالای ھەرێم لە ژێر سەرپرشتی پەرلەمان پروسەی پاكردنەوەی توماری دەنگدەران بكەت و حكومەتی ھەرێم داتا و زانیاری راستەقینە بداتە كومسیون و ھەمو ئاسانكاریەكان بكەت، و بو ئەوەی خومان لە ناو ھەرێم بە جوانی ئەم پروسەی ئەنجام بدەین و پێ ویست نەكەت حكومەتی فدرال مزایدە بە سەرمان دا بكەت لەم رویەوە.



PM:09:47:30/12/2017