چەند گوند و ناوچەیەکی کوردی لە سنوری ناوچە کێشە لەسەرەکان ماوەی چەند هەفتەەیەکە ڕووبەڕوی تەعریب بوونەتەوە و ئەوەش دۆخێکی دەروونی ناهەموواری لای هاوڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە دروستکردووە.
چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌يان خێزانى عه‌ره‌ب روويانكردووه‌ته‌وه گوندى په‌لكانه‌ى سه‌ر به ناحييه‌ى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ر به قه‌زاى دوبز به مه‌به‌ستى ته‌عريب كردنه‌وه‌ى گونده‌كه.
هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچووى گوندى په‌لكانه‌ش له دانيشتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و هاوماڵانى گونده‌كه‌ى ده‌ڵێت "دڵ له دڵ مه‌ده‌ن، كه‌ندێناوه‌ش رۆيى".
يه‌كێك له كۆڕه‌كه‌دا دڵى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "نه‌ڕۆييه نا"، به‌ڵام ئه‌و سووره له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى و ده‌ڵێت "رۆيى".
سه‌باره‌ت به ته‌عريب كردنه‌وه‌ى په‌لكانه‌ش ئه‌و هاووڵاتييه به گريانه‌وه ده‌ڵێت "ده كوڕم هه‌با كوژرابان ئه‌وه‌نده‌م پێ ناخۆش نه‌ده‌بوو، نانيشم پێ نه‌خوراوه"، له‌و قسانه‌دا ده‌داته پرمه‌ى گريان.
سڕينه‌وه‌ى مۆركى لەو ناوچانە و هه‌وڵدان بۆ ته‌عريبكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 دواى ڕووداوەکانی 16ى ئۆكتۆبه‌ر دێت کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کۆنتڕۆڵی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان کردەوە.