حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئـەرێنیی بەغداد دەکەن لەبارەی مووچە هەنگاوەکانی تری گفتوگۆ.


سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كات.

ڕاشیگەیاندووە حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غدادەوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه‌، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیارى كردوون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت.



PM:04:04:02/01/2018