ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و بڕی موچه‌كانیان به‌بێ پاشه‌كه‌وتكردن بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ئاشكراده‌كات.
ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی ساڵی ۲٠۱۷، هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی ڕاسپارد كه هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتنی كاری لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و هاوتاكانیان له‌به‌غدا، كه پێكهاتووه بۆ ئاماده‌كردنی ناو‌و زانیاری مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، كه تۆماركراون له داتابه‌یسی بایۆمه‌تری و به مووچه‌ی ته‌واوو بخرێته به‌رده‌ست لیژنه‌كه بۆ قۆناغی یه‌كه‌م كه قۆناغی ووردبینییه".
ناوبراو دەڵێت "ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه كه‌مترین كه‌موكورتی له مووچه‌خۆرانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته هه‌یه و دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش زۆرترین مووچه خۆریان هه‌یه و ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره له پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه پێكده‌هێنن".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌و بڕی موچه‌كانیانی به‌بێ پاشه‌كه‌وت ئاشكراكردووه كه به‌مشێوه‌یه:
1- ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بریتییه له 171,750 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌یان به‌بێ پاشه‌كه‌وت بۆ مانگی 1 ی ساڵی 2018 ده‌كاته (151,600) ملیار دینار.
2- ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (49,950) فه‌رمانبه‌ره‌و كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌یان به‌بێ پاشه‌كه‌وت بۆ مانگی 1 ی ساڵی 2018 ده‌كاته (49,750) ملیار دینار .