بومەلەرزەیەك خۆرهەڵاتی ئێرانی هەژاند

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی نزیكەی 5 پلە ناوچەیەكی لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران هەژاند و تا ئێستا زیانەكان نەزانراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانونی دووەمی 2018 بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.8 پلە بەپێوەری رێكختەر لە ناوچەیەكی پارێزگای "كرمان"ی ئێرانی داوە و تائێستاش هیچ زیانێكی گیانی بەهۆی بومەلەرزەكەوە تۆمار نەكراوە.

ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی 2017 زنجیرەیەك بومەلەرزە لە ناوچەكانی باشوری كوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیدا كە بەهێزترینیان 7.2 پلەی بە پێی پێوەری ڕێختەر، بوو، زیانی زۆری گیانی و مادی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 600 كەس گیانیانلەدەستدا و بریندار بوون.




AM:10:52:03/01/2018