نرخی پێدانی مولیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی كانوونی یەكەم ٤٣ دینار دەبێت. 

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەلێدوانێكی بۆ سپی میدیا ڕایگەیاند" بەپێی خشتەی بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ١، بەیانیان لە كاتژمێر ٧ بۆ ٨:٣٠ و عەسران لە ٢:٣٠ بۆ ١ی شەو كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت"

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" كارەبای بەیانیان لە رۆژانی هەینی دەگوازرێتەوە بۆ دوانیوەروان، واتە لە كاتژمێر ١ی نیوەڕۆوە كار بە مۆلیدەكان دەكرێت و كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، هەروەها بەرنامەی مۆلیدەی گوندەكانی سنووری سلێمانی، ڕۆژانە لە ٧ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ كار دەكەن"

سیروان محمد ئاماژەی بەوەش كردووە" نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلیلەمانگی 12ی رابردودا بە ٤٣ دینار دیاریكراوە وكاتژمێری كارپێكردنی مۆلیدەكانیش لە گەڕەكەكاندا جیاوازە، بە گشتی لە نێوان ٢٣٠ -٢٦٠ كاتژمێرە بۆ مانگێك، واتە ئەگەر مۆلیدەیەك ٢٥٠ كاتژمێر كاری كردبێت ئەوا بڕی ١٠ هەزار و ٧٥٠ دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێك، بۆیە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە. "

لە هەولێریش ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولود سه‌رپه‌رشتیاری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ پارێزگاکە رایگه‌یاند " بۆ مانگی 12ی رابردو، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای ئه‌هلی كاتژمێری به‌ 46 دینار وه‌ستاوه‌، كه‌ بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك له‌ مانگێكدا به‌پێی پێدانی كاره‌با، هاووڵاتیان پاره‌ ده‌ده‌ن، نرخی ئه‌مپێری كاره‌باش له‌نێوان 6 تا 10 هه‌زار دیناره‌".

 ناوبراو وتیشی "ئه‌و نرخانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی گازوایل و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با دیاریكراون، چونكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی هه‌ولێر كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ جیاوازه‌".





PM:03:07:03/01/2018