هۆشداری لە فرۆشتنی جۆرێک میوە دەدرێت

لەبارەی جۆرە شلیکێکەوە دەنگۆی جیاواز بڵاودەبێتەوە و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش ڕوونکردنەوە دەدات.


لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا كۆمەڵێك وێنەو ڤیدیۆ بڵاوكراوەتەوە لەسەر ئەو شیلكەی لە بازاڕەكاندا بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت گوایە بەڕێژەی‌ لە80% پێكهاتەی‌ كیمیایی‌ تێدایە و شێرپەنجەی‌ پێوەیە و پێشتریش بۆ كوەیت هاوردەكراوە.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی راگەیاند: ئەو زانیارییانەی لەسەر ئەو جۆرە شلیكە بڵاوكردەوە دوورە لە راستییەوەو هیچ كەسێك نازانێت ئەو مادەیەی‌ تێدایە یاخود نا، چونكە ئەو شلیكە هی‌ وڵاتانی‌ دوبەیی‌ و قەتەرو وڵاتانی‌ دەرەوەیەو تا ئێستا ئێمە ئامێرێكمان نییە لە بازاڕەكانداپشكنینی كیمیایی پێ بكەین.

وتیشی "هەركەسێك ئەو ئامێری‌ پشكنینەی‌ هەیە مەمنونی دەبین هاوكاریمان بكات".

شاڵاو جەمال راشیگەیاند: پێش قەیرانی‌ دارایش، حكومەت هیچ كاتێك بڕەپارەیەكی‌ بۆ كڕینی‌ ئامێری‌ پشكنین تەرخان نەكردوەو وەك پێویست ئامێری‌ دابیننەكردووە بۆ ئەو خواردەمەنی‌ و میوانەی‌ لەدەرەوە هاوردە دەكرێن، هاوڵاتیانیش لەوە دڵنیادەكەنەوە كە ئەو شلیكە هیچ مەترسیەكی‌ تەندروستی‌ بۆ مرۆڤ نییەو شیاوە بۆ خواردن.

لە لایەكی ترەوە سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری‌ چاودێریی‌ بازرگانی‌ سلێمانی  راگەیاند " وەك چاودێری‌ بازرگانی‌ تائێستا بەرەسمی ئاگادارنەكراوینەتەوە لەوەی ئەو شلیكە شیاوی خواردن نییە و كۆی‌ ئەو شلیكەی‌ لەبازاڕدا هەیە دەستی‌ بەسەردابگرین و لەناوی‌ ببەین، هەركاتێك داوامان لێكرا دەتوانین لەماوەی‌ كاتژمێرێكدا لەبازاڕدا نەیهێڵین".



PM:09:29:04/01/2018