مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی موچەوە ئاگادار دەكرێنەوە

پەروەردەی پشدەر ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەكاتەوە كە سبەینێ دووشەممە سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی مانی 10ی ساڵی رابردوو.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەردا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، تیایدا هاتووە "بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر، ئاگادارتان دەكەینەوە كە سبەینێ دووشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2017، كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی سەردانـــی بەشی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 10ی ساڵی رابردوو".

هەروەها دەڵێت "پێویست ناكات سەردانی بانك بكەن، چونكە پارەیە و چەك نیە".



PM:03:14:07/01/2018