لەگەڵ کۆبوونەوەکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی تر، شەڕی میدیای باڵەکانی یەکێتی دەستپێدەکاتەوە، لەسەر لێدوانەکانی ئەمڕۆی مەلا بەختیار هەرزوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەڵامی دەداتەوە.
شاناز ئیراهیم ئەحمەد وەڵامی وتەکانی مەلا بەختیار دەداتەوەو لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی دەڵێت "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه دێت كه نزیكه‌ی سێ مانگه پارتی و هاو بیره‌كانیان له‌ناو یه‌كێتیدا هیچ نه‌ما به یه‌كێتی نه‌كه‌ن و تۆمه‌ت نه‌ما نه‌یده‌نه پاڵی."
لەوتارێکی لە لەژێر ناونیشانی "ئه‌وه خۆ قه‌رزارباریشیان كردین!!" شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەوەڵامی مەلا بەختیاردا دەڵێت "له كاتێكدا كه نه كاكی كارگێڕ.. كارگێڕه و نه مه‌كته‌بی سیاسی.. مه‌كته‌بی سیاسیه و نه شتێك له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا ماوه‌ته‌وه به ناوی ئیتیفاقی ستراتیجی و نه رای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌باره‌ت به دانیشتنێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌رگیراوه .. هه‌مدیس فارس وته‌نی ( فیلی هه‌ندێك یادی هیندستانی كرد!!!) ".
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی نووسیویەتی "له كه‌س شاراوه نیه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه دێت كه نزیكه‌ی سێ مانگه پارتی و هاو بیره‌كانیان له‌ناو یه‌كێتیدا هیچ نه‌ما به یه‌كێتی نه‌كه‌ن و تۆمه‌ت نه‌ما نه‌یده‌نه پاڵی .. جگه له‌وه‌ش چه‌ندین مانگه به بیانوی ئه‌وه‌ی كه (ده‌بێت) كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی كاكی جێگر بێت.. كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن ته‌نانه‌ت بۆ بڕیاردان له چاره نووسی كه‌ركوك و برسیه‌تی خه‌ڵك و ناردنی شاند بۆ به‌غدا و دیاری كردنی رۆژی كۆنگره‌ش…. كه‌چی ئه‌مڕۆ به قودره‌تی قادر نه كێشه‌ی سه‌رپه‌رشتیارو و نه گیروگرفتی سازدانی كۆبوونه‌وه ونه مو‌شكیله‌ی قفڵ و كیڵۆنی ده‌رگا‌یان نه‌بوو…!!!"