مەلا بەختیار: بەرهەم ساڵح یەک جووتێ گۆرەوی بۆ پێشمەرگە نەهێناوە.. جەزرەبەش لە یەکێتی دەدات

لە دیدارڕیکی تایبەت لەگەڵ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پێشووی یەکێتی، لەسەر بەرهەم ساڵح وتی" بەرهەم ساڵح یەک جووت گۆرەوی بۆ پێشمەرگە نەهێناوە، ئێستاش جەزرەبە لە یەکێتی دەدات".

لە دیدارەدا کە رەنج سەنگاوی بۆ تەلەفزیۆنی رووداوی سازکرد بوو، مەلا بەختیار لەسەر د. بەرهەم ساڵح وتی: 

- جیابوونەوە بەرهەم ساڵح تەسیری لەسەر دەنگەکانی یەکێتی دەبێت.
- کاک بەرهەم قەد لەناو یەکێتی خێری بۆ من نەبوو، بەس من لەچەندان پرسدا پشتگیریم کردووە.
- بەرهەم ساڵح هەرە ماندووەکانی ناو ئێمە نەبووە، یەک رۆژ پێشمەرگە نەبووە، یەک جووت گۆرەویشی بۆ پێشمەرگە نەهێناوە، لەزیندان ئەشکەنجە نەدراوە، تاقیکردنەوەی خۆی کردووە پێنجەم بووە لەسەر ئاستی عێراق.
- یەکێتی زۆری بۆ بەرهەم ساڵع کردووە لە سێ کۆنگرە ( ١ ،٢ ، ٣) بەتەزکیە دەرچووە.
- کاک بەرهەم شایستەی خۆی بەزیادەوە لەناو یەکێتی وەرگرتووە.
- کاک بەرهەم بەرۆشتنی جەزرەبە لەیەکێتی دەدات.



AM:09:38:08/01/2018