هێزە عێراقیەكان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی دیكە كرد

هێزە سەربازییەكانی عێراق ئۆپراسیۆنێكیان لە دەشتەكانی ناوچەی عوزێمدا دەستپێكرد، فەرماندەی‌ ئۆپراسیۆنی‌ دیجلەش ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی 8 ی كانوونی دووەمی 2018  مەزهەر عەزاوی‌، فەرماندەی‌ ئۆپراسیۆنی‌ دیجلە رایگەیاند، هێزە هاوبەشەكان لە باكوری‌ پارێزگای‌ دیالە دەستیان بە ئۆپراسیۆنێكی‌ بەرفراوانی‌ سەربازی‌ كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپراسیۆنەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پۆلیس بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی لە دوو میحوەرەوە دەستی پێكردووە.

لەبارەی ئامانج ئۆپراسیۆنەكەوە فەرماندەی‌ ئۆپراسیۆنی‌ دیجلە ئەوەی خستووەتەڕوو "ئۆپراسیۆنەكە بە مەبەستی پاككردنەوەی ناوچەكەیە لە پاشماوەكانی داعش و شانە نوستووەكان".



PM:12:32:08/01/2018